له كام شه‌قام تیرۆر كران/
ئه‌و بزانه‌ی/
له چنگی باوكمدا گه‌وره بوون
ئه‌و بزانه‌ی/
له چنگی باوكمدا گه‌وره بوون

"نه‌هات"
بمانبوورن گه‌ر ئه‌مساڵ باران پیسی نه‌كردین
لێمان به لۆمه مه‌گرن
گه‌ر تێر نه‌بوین له‌سه‌ر سفره‌ی سڕی باوكمان
به هه‌ڵه‌ی مه‌زانن
گه‌ر به‌یانییه‌كی زوو له ژووره ژه‌نگاوییه‌كانماندا
وه‌به‌ر شه‌ق دراین
من دڵنیام
ئێوه ئاشقی ئاوه‌دانین
ئه‌گه‌ر تۆفانێك فێ نه‌یگرێ و
له‌شی بێهێزی په‌پووله هه‌ڵنه‌وه‌رێ.
(؟؟؟)
باوكم ده‌ڵێ
شه‌قام شه‌قامی منه
دایكیشم
ته‌واوی كۆڵانی به‌خشی
نه باوكم به‌خشنده‌یه و
نه دایكیشم داگیركه‌ر!!!؟
"بیره‌وه‌ری"
له كام شه‌قام تیرۆر كران
ئه‌و بزانه‌ی
له چنگی باوكمدا گه‌وره بوون.